ئێران: مەشقی هێزی زەمینی ئەرتەشی وڵاتەکەمان دەستپێکرد

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوونی مەشقی هێزەکانی ئەرتەشی( مانۆڕی) وڵاتەکەی لە ئەگەری هەرجۆرە هەڕەشە و گرژییەک لە شاری ئەسفەهان دەستپێکردووە.


 کەریم چێشاک، وتەبێژی (ئۆپەراسیۆنی ١٤٠٢) ئێران بە میدیاکانی سەربەخۆیانی ڕایگەیاندووە" کە ئەم مانۆڕە سەربازییە لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ناوچەی گشتی نەسرەئابادی ئیسفەهان دەستی پێکردووە و بەرزکردنەوەی ئاستی خۆڕاگری وڵات لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەری  هەرجۆرە هەڕەشەیەک ،یەکێکە لە ئامانجەکانی". 

چێشاک وتیشی "پیادە، زرێپۆش، مووشەک، تۆپخانە، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەندازیاری، شەڕی ئەلیکترۆنی، شەڕی مۆدێرن، ئەلیکترۆنی، فاڤا و فڕۆکەکانی گواستنەوە و پشتیوانی لەم مانۆڕەدا ئامادەن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هۆشدارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئێران دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل زیادی کردووە.




PM:02:51:27/10/2023