ڤیان سەبری: سوودانی نەیتووانیووە زۆرێک لە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" سوودانی هێشتا نەیتووانیوە زۆرێک لە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات"، دەشڵێت" کێشەکانمان لەگەڵ بەغداد ئەوەیە هەر رێککەوتنێکیان لەگەڵ دەکەین پابەندی نابن". 

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمشەو هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا  کوردستان ٢٤ راگەیاند" کۆمەڵێک کارنامە لە کابیەنەکەی محەممەد شیاع سوودانی جێبەجێنەکراون، بە تایبەت ئەو پرسانەی تایبەتن بە کەرکوک، لە کابینەکەدا لایەنی یاسادانن تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، ئەوەی جێبەجێکراوە تەنیا یاسای هەڵبژاردن بوو". 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" کۆمەڵێک کێشەش لە یاسای بوودجە بۆ هەرێم درووستبووە بە تایبەت لە بابەتی خەرجی راستەقینە، هەروەها لەبارەی مووچەوە پێویست بوو دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێردرابووایا بۆ مانگەکانی ٩ و ١٠ و ١١".

لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ڤیان سەبری ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاربوو ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم رەوانە بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانەنەکراوە، کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا ئەوەیە هەر رێککەوتنێکیان لەگەڵ دەکەن  پابەندی ئەو رێککەوتنانە نابن و وەک خۆی جێبەجێیناکەن.



PM:10:01:27/10/2023