ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند" پێویستە ٧٠٠ ملیار دینارەکە ئەمڕۆ یان سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان".
جەمال کۆچەر، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە"هیچ کێشەیەک نییە و پێویستە تاوەکو سبەی بەغدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم بکات ئەگەر نەگات بەدواکەوتن هەژمار دەکرێت".
جەمال کۆچەر لەبارەی چوونی شاندی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا دەڵێت "هەندێک بابەت لەنێوان هەردوولادا ماون بۆیە دەچنەوە بەغدا".
بە وتەی جەمال کۆچەر، لەکاتی دەنگدان لەسەر ٧٠٠ ملیار دینارەکە "وەزیری دارای عێراق دژ بووە".