فەرهاد پیرباڵ: یەپەگە تەنیا هێزی شەرەفمەندی كوردییە، ریسوایی بۆ كوردانی باشور

‌فەرهاد پیرباڵ
نوسەر‌و مامۆستای زانكۆ، د. فەرهاد پیرباڵ بۆچوونی خۆی لەسەر بەرخۆدانی كوردانی رۆژئاوا بەرامبەر بە چەكدارانی داعش دەردەبڕێت‌و دەڵێت: شایەتی دەدەم کە ئەڵڵا خودای تاک و تەنهایە و یەپەگەش تەنها هێزی شەرەفمەندی کوردیە.

فەرهاد پیرباڵ لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەروەها دەنوسێت: ڕیسوایی بۆ کوردانی باشور کە ناچن بە هانای براکانیانەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ كە زۆرجار هەڵوێستەكانی لەئاستی میدیاكاندا هەرای ناوەتەوە هەروەها دەڵێت: ٤٠٠ چەکداری باشور لە ڕیزی داعش شەڕ دەکەن دژی یەپەگە، ئیتر با میز بکەین بە ڕێبازی باوکی ڕۆحیماندا چونکە فێری خیانەتی کردووین.




PM:01:52:27/09/2014