سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و نوسینگەی راگەیەندانەكەشی ئاشكرای دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاووتوێ كرا یەکێک لەوانە لەبارەی نوێترین پەرەسەندنەكانی ئەمنی و سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكە گفتوگۆ كراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەردانی پیرمامی كردوو لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد لەبارەی كۆی پرسە گشتییەكان لەسەر ئاستی نیشتمانیی و بەدواداچوونی گرنگترین دۆسییەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی پلانی حكومەت".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی پارتی گفتوگۆیان لەبارەی نوێترین پەرەسەندنەكانی ئەمنی و سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكە كرد، لەوانەش دۆخی غەززەو هێرش و پەلامارەكانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەلەستین.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای هه‌ولێر سوودانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس و دۆسیه‌ی دارایی و سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه وزاریه‌كه‌یدا، كه خاڵه‌كانی پرۆگرامه‌كه تیشكیان خستۆته سه‌ر باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ئابوری و بارودۆخی ژیان له هه‌مو ناوچه‌كانی عێراق.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرا كه له مانگی شوباتی ٢٠٢٤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها باس له گرنگی پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه كه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی هه‌رێم یه‌كبگرێته‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حكومەت، یاوەریی دەكەن، بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا، سودانی هەر ئەمڕۆ بەجیاش لەگەل نێچیرڤان بارزانی کۆبۆوە.