له‌گونده‌کانی نزیک کوباشی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی داعش شه‌ڕه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29 ی ئه‌یلول شه‌ڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی کوباشی به‌چه‌کی قورس ررویداوه‌و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد دوو پێشمه‌رگه برینداربوون، به‌لآم تا ئێستا زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش نه‌زانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی پێده‌چێت شه‌ڕه‌که په‌ره‌بسێنیت و هێزی پێشمه‌رگه داوای چه‌کی قورسی له به‌ره‌کانی دواوه‌ی شه‌ڕی کردووه. هاوکات سووپای عێراقیش که له‌ده‌وری ( نه‌فت خانه‌ن) ئاماده‌ییان پێشان داوه بۆ کۆمه‌ک کردنی هێزی پێشمه‌رگه.