ڤیدیۆ.. سەدان چەكدار لە باڵكانەوە چوونەتە ناو ریزەكانی داعش لە سوریا‌و عێراق

بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە، سەدان كەس لە وڵاتانی ناوچەی باڵكان بە ریزی چەكدارانی داعش لەسوریا‌و عێراق پەیوەست بوون.

ناوچەی باڵكان بەشێك لە كیشوەری ئەوروپایە. ئەم ناوچەیە لەروبەڕوبوونەوە لەگەڵ توندڕەوە ئیسلامییەكان زۆر لاواز بووە‌و بەپێی راپۆرتی دەزگای زانیاریی ناوەندیی ئەمەریكا (سیا)، بەسەدان كەس لە وڵاتانی باڵكانەوە گەیشتوونەتە سوریا‌و عێراق‌و بە ریزی چەكدارانی داعش پەیوەست بوون.

زۆربەی ئەم چەكدارانە ئەو كەسانەن لە شەڕی ناوخۆی بۆسنە‌و هێرزەگۆین لەنێوان ساڵەكانی 1992 تا 1995 بەشداری شەڕی ناوخۆیان كردوە.

دوو وڵاتی بۆسنە-هێرزەگۆینا ‌و كۆزۆڤۆ قانونێكیان پەسەند كردوە كە ئەگەر كەسێك هەوڵبدات چەكدار بۆ گروپی داعش كۆبكاتەوە بە 10 ساڵ زیندان حوكم دەدەرێت.

بەپێی ئاماری رێكخراوی سیا، لەئێستادا هەزاران كەس لەوڵاتانی ئەوروپی‌و ئاسیایی لەناو ریزەكانی داعشدا شەڕ دەكەن.







PM:02:33:29/09/2014