به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 5 هێزی پێشمه‌رگه له باشوری که‌رکوکه‌وه ده‌ستیکردووه به هێرش و تا ئێستا گوندێکی پاککردۆته‌وه خه‌ریکی کێوماڵکردنی دوو گوندی تره.
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ به سپی میدیای راگه‌یاند " سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشێکی به‌رفروانی بۆ سه‌ر گونده‌کانی وه‌حده‌و سه‌عدو خالد ده‌ستپێکردووه"( ئه‌و سێ گونده ده‌که‌ونه ئه‌و به‌ری پرۆژه‌ی ئاوه‌که‌وه له نێوان داقوق و که‌رکوک).
وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پێشمه‌رگه توانیویه‌تی گوندی وه‌حده به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ بکات و دوو گونده‌که‌ی تریش تا ئێستا هێرشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌و خه‌ریکه ئه‌وانیش کۆنترۆڵده‌کرێن.
ئه‌و به‌رپرسه وتی" تا ئێستا پێشمه‌رگه خۆی هێرشه‌که‌ی کردووه‌و هیچ پاڵپشتیه‌کی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی نییه".
به‌پێی زانیاریه‌کانی سپی میدیا له‌و هێرشه‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هیدبوون و برینداریش هه‌یه، هاوکات جه‌ندین جه‌کداری داعش‌یش کوژراون.