به‌یانی ئه‌مرۆ 30 ی ئه‌یلول کاتژمێر 8 له‌نزیک بیانه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌گه‌ره‌کی رزگاری دزێک په‌لاماری ئافره‌تێک ده‌دات وتێزاب ده‌کات به‌ده‌موچاویداو جانتاکه‌ی ده‌ستی ده‌ڕفێنێت.
شایه‌تحاڵێک له‌شوێنی روداوه‌که‌وه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که دزه‌که پاسکیل پێبووه‌و پۆلیسی هاتوچۆی ئه‌و شه‌قامه گشتیه زۆر هه‌وڵیان داوه ده‌ستگیری بکه‌ن، به‌ڵام پاش رفاندنی جانتاکه و رژانی تێزابه‌که به‌ده‌موچاو‌ی ئافره‌ته‌که‌دا هه‌ڵهاتووه.
ئافره‌ته‌که کارمه‌ندی کۆمپانیای ئاسیا سێڵه‌و پاش رووداوه‌که گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.