هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له قۆڵی ته‌لکۆچه‌ره‌وه کاژمێر 5 به‌یانی ئه‌مرۆ 30 ئه‌یلول ده‌ستی به‌هێرشێکی به‌رفراوان کرد بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی داعش له‌و ده‌ڤه‌ره‌و نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئه‌و شارۆچکه‌یه کۆنترۆلکرا.
به‌رپرسی ئاسایشی زومار ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم به سپی میدیای راگه‌یاند له‌و هێرشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا جگه له‌ته‌لکۆچه‌ر که خاڵیکی سنوری گرنگی نێوان سوریا‌و عێراقه، گونده‌کانی ( مه‌حمودیه وسعودیه‌و جلبارات) یش کۆنترۆلکران.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌ندین چه‌کدارای داعش له‌و شه‌ره‌دا کوژراون.
ئه‌م هێرشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پاش ئه‌و بۆردومانه سه‌خته‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کان دێت که چه‌ند رۆژێکه له‌و ده‌ڤه‌ره بنه‌که‌کانی داعش بۆردومان ده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی فه‌رمانده‌ی دهۆک شه‌هید بووه‌و دوانی تریش برینداربوون.