کاتی گەیشتنی ٧٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم راگەیەندرا

وەزیرێکی کورد لە کابینەکەی سودانی رایگەیاند " کۆتایی ئەم مانگە ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم".( سەرەتای هەفتەی داهاتوو).

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " سەری مانگ بەغدا ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت."

ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە دوا وەجبەی ناردنی ئەو بڕە پارەیەیە کە کابینەکەی سودانی دوو مانگ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر ناردنی ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناری بەقەرز بۆ سێ مانگ بە هەرێم دابوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە وەفدێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی بەغدای کردو یەکێک لەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کردبوو، پێدانی قەرزێکی تر بوو بە بڕی ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناری تر بوو بە مەبەستی پێدانی مووچە دواکەوتووەکانی مانگی ١٠ ، ١١ ، ١٢، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم هەفتەیەدا لەلایەن سودانییەوە هیچ باسێکی لێنکرا.



PM:10:01:30/11/2023