کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.

خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت بەرەوباکووری خۆرئاوا. 
 
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی دووشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ئاسمان ساماڵ دەبێت لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 
هەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٢٠ سیلیزی

کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢٣ پلەی سیلیزی

حاجی عۆمەران: ١٥ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی



PM:12:05:03/12/2023