فارس عیسا: ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێم

 سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند" رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیارد دینارەکە تەواو بووە و ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێم". 

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا رایگەیاند" رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیارد دینارەکە تەواو بووە و ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێم".

ئەم بڕی ٧٠٠ ملیار دینارە دوا گوژمی ئەو پارەیە دەبێت کە بڕەکەی ٢ تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بوو کە حکومەتی بەغدا وەک قەرزێک دەینێرێت بۆهەرێمی کوردستان. 

هەفتەی پێشوو وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدای کردوو و لەگەڵ سودانی و بەرپرسانی تر کۆبووە و داوای هەمان بڕە پارەیان لە بەغدا کرد بۆ مانگەکانی ١٠ ، ١١و١٢، بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەغدا هیچ وەڵامێکی نەبووە.




PM:01:34:04/12/2023