کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت ، لەسنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان.

خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بەرەو باشووری خۆرهەڵات.
 
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی هەینی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەش بە شێوەیەکی گشتی نیمچەهەور دەیێت.

پلەکانی گەرما(١-٢) بەرزتر دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٢ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٢٠ سیلیزی

کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی عۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی
 
سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی



AM:11:39:07/12/2023