پشتیوان سادق: دین، کەرامەت و کوردایەتیمان بە واسیتەی پارتیەوەیە

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند" ئەگەر پارتی نەبێت دیموکراتی نامێنت و دینمان و کەرامەتمان بە واسیتەی پارتیە".

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم، پشتیوان سادق لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناحیەی كەلەكچی رایگەیاند" دینمان، كەرامەتمان، وجودمان، لە عێراق و كوردستان، بە واستەی پارتیە، خودا شاهیدە ئەگەر پارتی نەبێت كەس بەتەمای عەقیدەو دینی نەبێت".

پشتیوان سادق دەڵێت" دینمان، عەرزمان، كەرامەتمان، وجودمان، دیموكراتیمان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە واسیتەی پارتیە، خودا شاهیدە، ئەگەر پارتی نەبێت دیموكراتی لەعێراق سەدا سەد ئەوەی هەشە نامێنێت".

پشتیوان سادق راشیگەیاند" ئەگەر پارتی نەمێنێت قەزییەی كورد نامێنێت ئەگەر پارتی نەبێت سبەینێ كەس بەتەمای موستەقبەل و ماڵ و منداڵیشی نەبێت، بۆیە ووجودی پارتی زەمانی كەرامەت و موستەقبەلمانە".




AM:12:18:13/12/2023