کەشناسی: ئاسمان هەور و تەم دەبێت

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان پاشان دەگۆڕیت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

پلەکانی گەرما (١-٣) پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی هەینی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور لەگەڵ دروست بوونی تەمێکی سووک لەسەر ناوچە جیاجیاکان ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری تەمی زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٧ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٩سیلیزی

کەرکوک : ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی

حاجی عۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی





AM:10:31:14/12/2023