ئەنجامە
بەراییەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک پێشبینی دەکرێت ٧ تا ٨ کورسی بە
دەستبهێنێت.
بەپێی ئەو
زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر
ئاستی پارێزگای کەرکوک بەدەستهێنانی ٥ کورسی تێپەڕاندووەو نزیکی ١٥٠ هەزار دەنگی بە دەستهێناوە.
بەپێی زا نیارییەکان،
هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک بۆتەوە لە بە دەستهێنانی ٢ کورسی.
هەرچی لیستی نەوەی
نوێیە نزیکبۆتەوە لە بە دەستهێنانی ١ کورسی.
هەرچی لیستە عەرەبییەکانە تا ئێستا توانیویانە ٤ کورسی بە دەستبهێنن.
لیستی تورکمانەکان ئاماژە بۆ بە دەستهێنانی ٢ کورسی دەکرێت و ئەگەر هەیە بەرزبێتەوە بۆ ٣ کورسی.
بەپێی ئەم
زانیاریانە بێت هەر سێ لیستی کوردی دەگاتە ٨ کورسی لە کۆی ١٥ کورسی و ١ کورسی
کۆتای مەسیحی.
ئەم ئەنجامە
سەرەتاییە نافەرمیانە لە کاتێکدایە کە سبەی شەو کاتژمێر ٦ ی ئێوارە، کۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژردنەکانی عێراق ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.