وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستا، پیرۆزبایی له مامۆستایانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، چۆن له رابردوودا به گیانی پێشمه‌رگانه‌وه كارتان كردوه، هه‌مووكات قه‌ڵغانێك بوون بۆ به‌رگری له خاك و نیشتمان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
پیرۆزبایی جه‌ژنی مامۆستایان
له بیره‌وه‌ری رۆژی جیهانی مامۆستایان و جه‌ژنی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌ین و هیوای به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازین هه‌وڵ و ماندوبوونی ئێوه‌ی به ئه‌مه‌ك له رابردوو و له ئێستادا له بیرنه‌كراوه و له بیر ناكرێت، هه‌موو كات قه‌ڵغانێك بوون بۆ به‌رگری له خاك و نیشتمان و رۆڵتان له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌یه.
له كاتێكی وه‌ك ئه‌مڕۆشدا توانیتان به هاوشانی برایانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ردابن و به‌سه‌ر ناڕاحه‌تی و هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا زاڵ بن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه بۆیه سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونتان ده‌كه‌ین.
به‌پێویستی ده‌زانین له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان بین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ به دیهاتنی خواست و ئاواتیان.
• 5/10/2014 رۆژی جیهانی مامۆستایان
• 6/10/2014 جه‌ژنی مامۆستایانی كوردستان
له‌گه‌ڵ رێزدا...
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
PM:12:58:05/10/2014