نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك رێكخراو سه‌ندیكا به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه درۆنیه‌كان بۆسه‌ر هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا له‌به‌رده‌م مایكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامەی خه‌باتیان خسته‌ژێرپێی بۆ گەیشتنی بە مەیکی ڕاگەیاندنەکان، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "له‌كاتێكدا رۆژنامه‌كه‌یان به‌ره‌و یادی ٦٥ ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچونی هه‌نگاو ده‌نێت، له هه‌وڵی باشتركردنی ئه‌دای رۆژنامه‌وانی و ئه‌كتیڤتركردنی به‌ش و لاپه‌ڕه‌كانییه‌تی، ژماره‌یه‌ك له یه‌كێتی و رێكخراو و سه‌ندیكاكانی هه‌رێمی رۆژی چوارشه‌ممه كانونی دوه‌می ٢٠٢٤ به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربوان بۆ خۆبه‌رزنیشاندان و گه‌یشتن به مایكی ده‌زگا میدیاییه‌كان، موجه‌له‌ده‌كانی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌خه‌نه ژێر پێیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه له رۆژنامه‌ی خه‌بات وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه پشوی رۆژنامه‌كه‌مان بوو، به‌شێك له رۆژنامه‌نوسانی رۆژنامه‌كه‌مان له باره‌گای رۆژنامه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كۆبوینه‌وه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێرێزیكردنه ده‌كه‌ین كه به‌داخه‌وه له باره‌گای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كراوه".
رۆژنامه‌ی خه‌بات داواشیكردوه، "ته‌واوی موجه‌له‌ده‌كانی رۆژنامه‌ی خه‌باتمان بۆ بنێرنه‌وه، كه له‌و باره‌گایه هه‌یه، به‌شداربوانی ئه‌م بێڕێزیكردنه به زوترینكات پۆزش به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ناشارستانیه‌یان بهێننه‌وه و داوای لێبوردن له رۆژنامه‌نوسان و خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی خه‌بات و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن".
له‌لای خۆشیه‌وه، سه‌لام عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "دڵگرانین لەو ڕەفتارەتان، ئەمە ڕەفتاری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانە، سەیر چی‌یان خستۆتە ژێر لاقیان بۆئەوەی کەمێک کورتی خۆیانی پێ بڵند بکەن و زاریان بگاتە دەمی میکرۆفۆنەکان، بەڕاستی بەعس و دوژمنانی سەرسەختی کوردیش ئەو جورئەتەیان نەدەکرد".
ده‌شڵێت، "ئەوە موجەلەدەکانی ڕۆژنامەی خەبات زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ئەم زاتە و زاتەکانی تر خستویانەتە بن پێیان".
دوێنێ چوارشه‌ممه له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكخراو سه‌ندیكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان رێكخست سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی هێرشه درۆنییه‌كان سه‌ر هه‌ولێر، دانانی چه‌ند ژماره‌یه‌ك مجەلەد (كۆكراوە)ی رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ژێر پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یان ئه‌نجامدا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، وێنه‌كانیش كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی زیاتریان به‌دوای خۆیاندا هێنا.