بەپەلە: لە ئێوارەوە شەڕی کوڵانەکانی کوبانی دەستی پێکردووە

ئێوارەی ئەمرۆ یەپەگەو ئیدارەی کانتۆنی کوبانی ئەو مەدەنیانەی مابوونەوە لە سنورەوە گواستیاننەوە، شەڕی کۆڵانەکانیش لەچەند گەڕەکێکی کوبانی دەستی پێکردووە.

ماڵپەڕی هەواڵی ٢٤ کەماڵپەڕێکی رۆژئاوایەو نزیکە لە پەیەدەوە لەهەوڵکیدا کە لەزاری پەیامنێرەکانیەوە لە کوبانی بڵاویکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئیدارەی کوبانی و یەپەگە ئەو مەدەنیانەی مابوونەوە لە نێو شاری کوبانی گواستیاننەوە.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە لەبەرەی رۆژهەڵاتەوە چەند یەکەیەکی چەکدارانی داعش دزەیان کردۆتەوە نێو شارەکەو چوونەتە چەند ماڵێکەوە، هەر زوو وەڵامیان داونەتەوەو بەپێی ماڵپەرەکە هەموویان کوژراون.

بەپێی ئەو هەواڵە جارێکی تر چەکدارانی داعش دەستیان کردۆتەوە بە هێرش بۆ ناو شارەکەو تا ئێتسا یەپەگە توانیویەتی ئەو دوو دەستەیەی داعش بکوژن.

ماڵپەڕەکە دەڵێت هەندێک لە چەکدارانی داعش بەکوردی قسەیان کردووە و شەرەڤانانی یەپەگە بەر دەسترێژی چەکەکانیان دوان و کوشتووینانن. 




AM:12:06:07/10/2014