ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کیمۆن داوا لە هێزە جیهانییەکان دەکات کە توانایان هەیە بەپەلە هەوڵێک لەپێناو کوبانیدا بدەن.
بان کیمۆن لە رێگای بەیاننامەیەکەوە بۆ رای گشتی رایگەیاند کە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی مەدەنییەکانی شاری کوبانی دەکات کە چۆن هەڵهاتوون لەماڵەکانیان لەبەر هێرشەکانی داعش کە ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراو بریندار بووە، بان کیمۆن نیگەرانی خۆی لەو بارودۆخە رادەگەیەنیت.
بان کیمۆن لە بەیانەکەیدا باس لەو دەستدرێژیانە دەکات کە دەکرێتە سەر مافەکانی مرۆڤ و مافی جیهانی تاک لەلایەن داعشەوە لەو ناوچانەی کە لە سوریاو عێراق لەژێر دەسەڵاتیدان.
ناوبراو داوا لەهێزە جیهانیەکان دەکرێت کە فریای کوبانی بکەون.