پاش چڕبوونەوەی هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانیو بەرخۆدانی شەڕڤانان لەشارەكە، كوردانی باشورو رۆژهەڵاتو رۆژئاواو كوردانی هەندەران چەندین خۆپیشاندانیان سازكرد.
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك لەبەردەم سەرای سلێمانی بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دووپاتركردەوە، هاوكات لە شاری هەولێریش خۆپیشاندانێكی هاوشێوە بەڕێوەچوو.
لەلایەكی ترەوە كوردانی رۆژهەڵات لەشارەكورد نشینەكانو كوردانی دانیشتوی تارانو تەورێز لە خۆپیشاندانو گردبوونەوەی جیاجیادا رایگەیاند كۆبانی تەنیاو نیەو خوازیاری هەوڵی نێودەوڵەتی بوون بۆ رزگار كردنی كۆبانی لە هێرشەكانی داعش.
هاوكات زۆربەی شارەكانی باكوری كوردستان خۆپیشاندانی كوردانی باكوری بەخۆوەدیو پشتیوانی خۆیان بۆ شەڕڤانانی یەپەگەو پەیەدە لەكۆبانی دووپات كردەوە.
ئەمەو چەندین خۆپیشاندان لە وڵاتانی جیاجیای جیهان كە كوردان هاتنە سەرشەقامەكانو دژی تاوانەكانی داعشو بۆ پشتگیری كۆبانی خۆپیشاندانیان سازكرد.