لە ماوەی شەش رۆژی رابڕدوو سوپای تورکیا زۆرترین هێرشی ئاسمانی لە سنۆری قەزای ئامێدی ئەنجامداوە و لە ترسی تۆپباران و بۆردومانەکان دوێنێ سێ گوند لە بناری چیای گاڕە چوڵکران.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی بناری چیای گاڕە لە سنۆری قەزای ئامێدی کرد و بەوهۆیە کارەبای سێ گوند پچرا.
بەپێ زانیاریەکان ئێوارەی دوێنێ هەرسێ گوندی مژێ و کەڤنەمژی و سپیندارێ لە بناری چیای گاڕە بە تەواوی چوڵکران رێگاکەشیان داخرا.
لەماوەی شەش رۆژی رابڕدوو زۆرترین هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سنۆری قەزای ئامێدی چرتربووە و چیای مەتین و گوندەواری بناری چیای گاڕە بەر ئەو هێرشانە کەوتوون.