بەپەلە..یەکەم وەزیری کانتۆنی کوبانی برینداربوو

وەزیری کارو وتەبێژی کانتۆنی کوبانی مەحمود بەشار لەشەڕی دژی داعشدا برینداربوو.

ماڵپەڕی هەواڵی ٢٤ بڵاویکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا لەکاتی گواستنەوەی بریندارێکدا بۆ نەخۆشخانە، وەزیری کار و وتەبێژی کانتۆنی کوبانی برینداربوو.

بەپێی ئەو هەواڵە پاش ئەوەی مەحمود بەشار  گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستا تەندرستی جێگیرە.




PM:06:48:07/10/2014