شەوی ٧ ی تشرینی یەکەم لەسەر داوای یەپەگە نزیکەی ٢٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کە هەندێکیان بەرپرسانی ئیداری کانتۆنی کوبانی بوون لەسنورەوە پەڕینەوە باکوری کوردستان، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا تا ئێستا دەستگیریان کردوون و زیندانیان کردوون لەچەندین هۆڵی گەورەدا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی نزیک پەیەدە، دەزگا ئەمییەکانی تورکیا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو خەڵکانە.
سەبارەت بەچارەنووسیان، بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە هەموویان دەگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەی سەربازی لە ئورفا.