کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە لە رۆژی یەکشەممەدا".
بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێـت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی یەک شەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری درووستبونی تەمێکی سووک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا ، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ سیلیزی
کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ :١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی