كۆمەڵە رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان كردبێت
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، ئاشكرایكرد كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و 2 حزبه، گفتوگۆیان كردوه.
مه‌حمود عه‌له‌ویی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران، له ڕاپۆرتێكدا كه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی سه‌باره‌ت به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خسته‌ڕوو، تێیدا ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی 130 ته‌كفیریی كرد كه مه‌به‌ستی توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به داعشه.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران، له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا وتیشی "به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ر 2 پارتی كۆمه‌ڵه و دیموكرات كردوه".
لەبەرامبەردا كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، رەتیدەكاتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دیدار‌و كۆبونەوەی بووبێت.
دەقی راگەیەنراوەكە:
راگەیاندنی كۆمەڵە
وتەكانی وەزیری ئیتلاعاتی رژیم دوورە لەراستییەوە
ئەمرۆ سێشەممە مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات لەكۆبوونەوەیەك لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رایگەیاند كە لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و كۆمەڵە دیدار‌و كۆبوونەوەی بووە.
لەم رێگەیەوە رایدەگەیەنین كە وتەكانی وەزیری ئیتلاعات دوورە لەراستییەوە‌و كۆمەڵە هیچ كۆبوونەوەیەكی لە هیچ ئاستێكدا لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات‌و نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی‌دا ئەنجام نەداوە.
ئێمە هەر جۆرە كۆبوونەوە‌و دانوستانێك بەپێی بنەما‌و پرنسیپەكانی خۆمان بە ئاگاداری خەڵك دەگەیەنین‌و لەبنەڕەتدا دژی هەر جۆرە كۆبوونەوەیەكی تاك لایەنەی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ كۆماری ئیسلامین‌و ئەوەش بە زیانی بزوتنەوەی كوردستان‌و دیموكراسیخوازی دەزانین.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
7/10/2014
15ی پوشپەڕی 1393
PM:03:44:08/10/2014