" ئەم هەفتەیە ٦١٨ ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر حسابی بانکی هەرێم "

بڕیارە ئەم هەفتەیە بڕی ئەو ٦١٨ ملیار دینارەی حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری لەسەر داوە بیدات بە هەرێم بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بخرێتە سەر حسابی بانکی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) بڕی ٦١٨ ملیار دینارەکە خراوەتە سەر حسابی بانکی  بازرگانی عێراق TBI تەنها لەسەر فەرمانی ناردنی وەستاوە کە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رابگەیەنێت، کە پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە دەبێت، یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

رۆژی ١٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ بڕیار درا بە ناردنی ٦١٨ ملیار دینار لە پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ی عێراق.

بڕی پارەی پێویستی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە ٩١٢ ملیار دیناری عێراقییە.

 




PM:08:53:27/01/2024