کەشناسێک: وشکە سەرما بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەبەوە دەکات کە سبەی وشکە سەرما و بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەسەر هەندێک لە پارێزگاکانی هەرێم چالاک دەبێت.

 شارەزای بواری کەسناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" سبەی دووشەمە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵ ھەندێک کات نمە باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە بەرز ئەبێتەوە".

 ئاراس جەبار وتیشی" لە ئەنجامی دروستبوونی بەرزەپاڵەپەستۆ لەناوچەکانی باکوری ئێران و باکوری کوردستان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا وشکە سەرما و بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەسەر ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی چالاک ئەبێت بەخێرای ١٠-٢٥کم و ھەندێک کات چالاکتر ئەبێت بۆ زیاتر لە ٣٠کم لەکاتژمێرکدا ، ئەم بایە ناوبەناو تا کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی ھەینی ٢/٢/٢٠٢٤ لەو ناوچانەدا بەردەوامی ئەبێت".

لە لایەکیترەوە کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە  ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان لە کاتی دابارین ئەگەری بەفر بارین هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ" .

و ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروست بوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٨  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٨ سیلیزی

کەرکوک : ١٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٦ پلەی سیلیزی







AM:09:11:28/01/2024