سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌ت ده‌توانێت بەبێ پارەکەی بەغداد مووچه‌ی دوو مانگی فەرمانبەران دابه‌شبكات".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" داهاتی ناوخۆی هه‌رێم كوردستان له‌ئێستادا (٣٤٠) ملیار دیناره، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێن (٥٠٠) ملیار دیناره و هه‌ندێكی بۆ حزب ده‌ڕوات، ئەگەر هه‌ر (٣٤٠) ملیار دیناره‌كه هه‌ژمار بكه‌ین ده‌كاته نزیكه‌ی (٢٥٠) ملیۆن دۆلار ده‌كات".
دەشڵێت" پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران (٦٠٠) ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام چوار مانگه داهاتی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرێت و یه‌ك دینار نه‌دراوه به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
سەرۆکی نەوەی نوێ ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم بەبێ پارەکەی بەغداد ده‌توانێت مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران دابەشبکات کە ماوەی چوار مانگه داهاتیان كۆكردووەته‌وه و ئاماده نین مووچه بده‌ن.
وتیشی" داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەم سەرە نەگرن لە فەرمانگەکاندا بۆ ئەوەی باج بدەن بەم حکومەتە، چونکە هیچ مافێکی نەماوە و ئەو پارەیەش کە وەری دەگرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی خەرج ناکات و بە زۆر و بەناهەقی پارە و باج لە کاسبکاران وەردەگرێت".