ئه‌مرۆ سه‌رله‌نوێ چه‌کدارانی داعش له رۆژهه‌ڵات و باشوری کوبانیه‌وه ده‌ستیان کرده‌وه به‌هێرش بۆ سه‌ر شاره‌که، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بچنه‌وه ناو کوبانیه‌وه، یه‌په‌گه شێلگیرانه به‌رگری ده‌کات، لاشه‌ی کوژراوه‌کانی داعش له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌وتوون.
ماڵپه‌ره‌کانی نزیک یه‌په‌گه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌شه‌ڕی ئه‌مرۆدا له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوری شاره‌که ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کداری داعش کوژراون و 11 لاشه‌ی چه‌کدارانی داعش کوتوونه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه‌و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کی زۆردا گیراوه.
هه‌ر ئه‌مرۆ 8 ی تشرینی یه‌که‌م داعش له‌رێگای ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوه‌وه هه‌وڵی داوه بنکه‌ی ئاسایشی کوبانی بته‌قێنێته‌وه، پێشئه‌وه‌ی له جێگای ته‌قیه‌نه‌وه‌که نزیک بێته‌وه، شه‌ره‌ڤانان لێی دێنه ده‌ست و ئۆتۆمبیله‌که له‌دووری 500 مه‌تر ده‌ته‌قێننه‌وه که له‌ئه‌نجامدا ته‌نها چه‌ند هاوڵاتیه‌ک برینداربوون، به‌ڵام زه‌ره‌ری مادی زۆری له‌و ماڵانه‌ی نزیک ته‌قینه‌وه‌که که‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه جگه له شۆفێره‌که چه‌ند چه‌کدارێکی تر که‌ویستویانه دوای ته‌قینه‌وه‌که هێرش به‌که‌نه سه‌ر ئاسایش کوژراون.
یه‌په‌گه له‌جێگایه‌کی تر له قه‌راغی شاره‌که له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات چه‌ند یه‌که‌یه‌کی که‌مین داده‌نێن بۆ چه‌کدارانی داعش و له‌ئه‌نجامی هێرش کردنه سه‌ر گرووپێکی ئه‌و رێکخراوه 6 چه‌کداریان لێ ده‌کوژن.
له‌به‌ره‌ی باشوریش شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه چه‌ند یه‌که‌یکیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌کدارانی داعش و 14 جه‌کداریان لێ ده‌کوژن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تا ئیستا له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشور به‌قورسی شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مرۆ فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی چه‌ندان گورزی ئاسمانیان ئاراسته‌ی بنکه‌کانی داعش کردووه له کوبانی و ده‌وروبه‌ری کردووه.