وه‌زیره كورده‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چنه به‌غدا
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیره كورده‌كان بچنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن و ده‌ست به‌كار ببن.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به سایتی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا کارنامەی کۆبوونەوە دیار نییە و، پێشبینی دەکرێت وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن، چونکە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە دوای جەژن وەزیرە کوردەکان دەچنە بەغدا.
وتیشی: "دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی بودجە کۆ ببێتەوە، ئەو کات رەنگە باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش بکرێت".
PM:02:31:09/10/2014