هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له دێره‌زور، شه‌ش شه‌ڕڤانمان شه‌هیدبووه".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو ئه‌كادیمیایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنان له مه‌یدانی له كێڵگه‌ی عومه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه ئامانج".
دەشڵێت" سه‌رچاوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌كرێگیراوانی سوریا بووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش ئەندامی هێزەکانمان شەهید بوون".
هەسەدە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و دەڵێت" جەخت دەکەینەوە لە وەی وەڵامی سەربازی گونجاومان بۆ سەرچاوەی هێرشەکە دەبێت".