فەرماندەیی سوپای ئەمەریكا: تا ئێستاش كۆبانی لەدەست هێزە كوردییەكاندایە


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند سەرەڕای هێرشە سەختەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانی تا ئێستاش كۆنترۆڵی ئەو شارە لەدەستی هێزە كوردییەكاندایە.
 
لە بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا هاتووە كە فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمەریكا شەوی رابردوو مۆڵگەكانی داعشیان لە نزیك شاری كۆبانی بۆردومان كردوە.

لەبەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە بەرخۆدانی سەرسەختانەی شەڕڤانانی كورد لەبەرامبەر داعش، هەروەها هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان پێشڕەویی گروپی داعش راگرتووە‌و لەئێستادا زۆربەی بەشەكانی كۆبانی لەدەستی هێزە كوردییەكاندایە.




PM:04:28:09/10/2014