ژمارەیەك سه‌ربازی سوپای توركیا بە هێزه‌كانی یه‌په‌گه پەیوەست بوون
26 سه‌ربازی کورد له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ سوپای تورکیان جێ هێشت و به‌شداری به‌رخۆدانی کۆبانی بوون .
بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز له دوای به‌رخۆدانی کۆبانی و سه‌رهه‌ڵدانی باکووری کوردستان (26) گه‌نجی کورد له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ سوپای تورکیان جێ هێشت و به‌شداری به‌رخۆدانی کۆبانی بوون.
یه‌کێک له‌و کوردانه که نه‌یه‌وست ناوی ئاشکرا بکرێت و له چالاکییه‌کانی پشتیوانی کوبانیدا به‌شداره رایگه‌یاند، که به ئامانجی پشتیوانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ کوبانێ وازی له سوپای تورک هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که هه‌موو گه‌نجه کورده‌کانی ناو سوپای تورک پێویسته ده‌ستبه‌جێ له ریزی سوپای تورک ده‌ربچن و پشتیوانی له گه‌لی کۆبانی بکه‌ن و له‌ناو ریزه‌کانی به‌خۆدانی بۆ کوبانی جێگای خۆیان بگرن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن .
PM:01:54:10/10/2014