ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی توركیا گەیشتە 38 كەس
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند لەماوەی خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوو توركیا 36 هاوڵاتی كورد و دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداو.
لەمبارەیەوە ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌سته‌نبوڵ، ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: له 4 ی ئه‌م مانگه‌وه تائێستا له 35 شاری توركیا، خۆپیشاندان بۆ كۆبانی كراوه و له‌و خۆپیشاندانانه‌دا، 36 هاوڵاتی و دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداوه و 221 هاوڵاتی و 130 پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌زار و 24 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا وتیشی: هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كاندا، هه‌زار و 117 ئۆتۆمبێل سوتێنراون و هه‌زار و 113 بینای گشتی و تایبه‌تی زیانیان به‌ركه‌وتوه.
وتیشی: سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان كه ژماره‌یان هه‌زار و 24 كه‌سه، ده‌ده‌نه دادگا و دوا بڕیار سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه، لای دادگایه.
PM:05:46:10/10/2014