حکومه‌تی کانتۆنی كۆبانی داوا لە نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد هەوڵ بۆ پارستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بدات
حکومه‌تی کانتۆنی كۆبانی بانگه‌وازی له کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که بۆ پاراستنی
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵکوژی گروپه چه‌ته‌کانی
داعش له کوبانی رێگایه‌کی ئه‌من بکه‌نه‌وه.
حکومه‌ت هه‌روه‌ها داوای له
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کرد که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی له دژی
مۆڵگه‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی داعش زیاتر بکات .
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه:'' گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) له رۆژی 15 ی ئه‌یلوله‌وه به چه‌کی قورس به ئامانجی داگیرکردنی كۆبانی هێرشیان کرده سه‌ر کانتۆنه‌که و له‌به‌رامبه‌ر به به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵکوژی ده‌که‌ن .
شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) 26 رۆژه له‌به‌رامبه‌ر به هێرشه دڕنده‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی داعش شکۆمه‌ندانه به‌رخۆدانی ده‌کات و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شاری كۆبانی و سه‌ر سنوور ده‌که‌ن .
له لێدوانه‌که‌دا هه‌روه‌ها داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆیان له‌دژی بنکه و باره‌گاکانی چه‌ته‌کانی داعش له كۆبانی زیاتر بکه‌ن'' .
PM:06:20:10/10/2014