"كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بڕیاریاندا پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەلای گۆڕاندا یەكلایی بكەنەوە"
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام، زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئاشكرایده‌كات كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی خۆیان یه‌كلاكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، هه‌ردوو لایه‌نه ئیسلامیه‌كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆران یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندوه دوای لێدوانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كه باسی له‌وه‌كردوه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌رابردوودا پاشكۆ بوون نیگه‌رانی زۆر ئه‌ندامانی باڵا‌و كادیرانی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه له كۆبونه‌وه‌ی 14 مانگدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی ووته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ده‌نگ به‌كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بده‌ن و پۆستی پارێزگار یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
PM:02:28:11/10/2014