سێ رۆژه چه‌کدارانی داعش هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن ناوجه‌رگه‌ی شاری کوبانی و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌که بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌و قه‌ناس به‌ده‌ستانه‌ی که داعشیان وێران کردووه، به‌ڵام تا ئێستا دووچاری شکست بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌وه چه‌ند جارێک و له‌کاتی جیاجیادا به شیوازی جیا جیا ویستویانه پێشره‌وی بکه‌ن بۆ ناوجه‌رگه‌ی شار، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ژماره‌یه له قه‌ناس به‌ده‌ستی یه‌په‌گه که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانی مزگه‌وتی شاره‌که‌ن شکستیان خواردووه‌و له‌هه‌ر هێرشێکدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان لێده‌کوژرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که چکدارانی داعش چه‌ند رۆژێک هه‌وڵیان داوه له رێگای ئۆتۆمبیلی خۆکوژه‌وه ناو جه‌رگه‌ی شاره‌که بگرن، له‌وه‌شدا شکستیان خواردووه‌و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجی دیاریکراو یه‌په‌گه لێی ده‌ده‌ن و ده‌یانته‌قاندنه‌وه، یان خۆکوژه‌که‌یان ده‌کرده ئامانج و ده‌یان کوشت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا هه‌رچه‌نده دوێنێ به‌یانی زوو جاریکی تر چه‌کدارانی داعش هێرشیکی نوێیان له رۆژ‌هه‌ڵات و باشوری شاره‌که‌وه کرد به‌مه‌به‌ستی گرتنی ناو جه‌رگه‌ی کوبانی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو.
هاوکات ئه‌مرۆ داعش هه‌وڵیدا له رۆژئاواوه به‌ره‌یه‌کی نوێی شه‌ڕ بکاته‌وه‌و له‌م بواره‌شدا ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی نێوان کوبانی و تورکیای کردووه‌به ئامانج، به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که داعش ئه‌مرۆ سه‌رباری گه‌وره‌یی هێرشه‌که‌ی له‌رۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه، به‌ڵام هیچی وای سه‌وزنه‌بوو.
هاوکات شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه چه‌ند هێرشیکی ( نوعی )یان کردۆته سه‌ر داعش له‌رژهه‌لآت و باشوری شاره‌که.
به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه سروشتی شاری کوبانی له11 ی تشرینی یه‌که‌مدا رۆژێکی ته‌مومژاوی بوو، به‌ڵام ئه‌م که‌شه ناسروشته‌یه‌ش رێگای له فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان نه‌گرت که گورزی ئاسمانی خۆیان بوه‌شێنن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له 27 رۆژی شه‌ڕی نێوان داعش و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل، داعش ژماره‌یه‌کی زۆری له‌شه‌ڕی کورد و له بۆردومانی هاوپه‌یماناندا لێ کوژراوه.