له دوا لێدوانی‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا تشاک هیگڵ بارودۆخی کوبانی به‌زۆر مه‌ترسیدار وه‌سف کرد.
وه‌زیری به‌رگری وتی " تا ئێستا رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی( داعش) هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری تورکیا.
ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و گورزه ئاسمانیانه‌ی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامی ده‌دات دژی داعش پێشکه‌وتنی به‌خۆوه دیوه.
هیگل ئه‌م لێداونه‌ی له‌کاتێکدا به ئاژانسه‌کان راگه‌یاند که له‌سه‌ردان بوو له وڵاتی شیلی و وتی" تا ئێستا داعش هه‌ندێک ناوچه‌ی له چوارده‌وری شاره‌که به‌ده‌سته‌وه‌یه".
ئه‌و پێیوایه شه‌ڕی دژی داعش له سوریا‌و عێراق درێژ خایه‌ن ده‌بێت.