پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 12 ی تشرینی یه‌که‌م چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک شوێنه سه‌ره‌کییه‌کانی شارۆچکه‌ی قوره‌ته‌په ده‌که‌نه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا زیاتر لە ٢٥ کەس شەهیدبوون کە زۆربەیان پێشمەرگەی کۆنن، هاوکات بەدەیانی تر برینداربوون.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په وه‌هاب ئه‌حمه‌د که خۆی یه‌کێکه له برینداره‌کان به ماڵپه‌ڕی خه‌ندانی راگه‌یاندووه که ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان سێ دانه بوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچکه‌که‌و ئاسایش و باره‌گای پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و به‌ڕوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای کردۆته ئامانج و 20 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 10 که‌سیش بریندارن.
ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار بوون به ژێر دار‌و په‌ردووی خانووه رروخاوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌وه.