هه‌رچه‌نده به‌یانی ئه‌مرۆ رۆژێکی ئارام بوو له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی کوبانی، به‌لآم داعش هه‌ر خه‌ریکی هێنانی هێزبوو له ره‌قه‌و حه‌له‌به‌وه بۆ کوبانی، دوا نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ 12 ی تشرینی یه‌که‌م به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ده‌روازه‌ی بینار که له‌لای کورد به "پڕسۆز" ناسراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له شه‌ڕی یه‌په‌گه به‌سپی میدیای راگه‌یاند له پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه تا ئێستا شه‌رێکی قورس له‌نزیک تاکه ده‌روازه‌ی نێوان کوبانی و باکوری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه زۆر به‌توندی وه‌لآمی هێرشه‌که‌ی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ به‌ردوامه.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت داعش هه‌موو هێزێکی خۆی و تۆپخانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و ناو کوبانی بۆردومان ده‌کات، به‌لآم تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ پێشڕه‌ویه‌ک بکات و شوێن پێێ خۆی قایم بکات.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که داعش سه‌ره‌ڕای تێکشکانی، ته‌رمی چه‌ندین کوژراوی له به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که جێهێشتووه‌و چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی که‌وتۆته ده‌ستی یه‌کینه‌کان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه ده‌بێت که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به مانه‌وه یان تێکشکانی کوبانیه‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر داعش‌یش بشکێت، چیتر هێرشه‌کانی خاو ده‌بنه‌وه‌و به‌ره به‌ره پاشکشه ده‌که‌ن.