"داعش 10 هەزار چەكداری رەوانەی ئەنبار كردوە"
بەرپرسێكی پارێزگای ئەنبار بە ئاماژە بەوەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش 10 هەزار چەكداری خۆی لەسوریاو موسڵەوە رەوانەی ئەنبار كردوە، داوای هاوكاریی بەپەلە دەكات.
رۆژێك پاش كوژرانی سەرۆكی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە، سەباح كرحوت بە كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی رایگەیاند داعش 10 هەزار چەكداری لە سوریاو موسڵ بۆ ئەو پارێزگای گواستوەتەوەو بەوتەی ئەو پارێزگای ئەنبار مەترسی جیدی لەسەرە.
ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار داوای لەحكومەتی بەغدا كرد بە پەلە بۆ رزگاركردنی ئەو پارێزگایە هێز رەوانە بكات.
هاوكات فالح عیساوی، پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند لەئێستادا چەكدارانی داعش 80%ی ئەو پارێزگایەیەكان كۆنترۆڵ كردوە.
بەوتەی عیساوی ئەگەر داعش ئەو 20%ش كۆنترۆڵ بكات، ناوچەكانی دەسەڵاتی داعش لە رەقە هەتا بەغدا دەبێت.
AM:11:37:13/10/2014