ئێوارەی پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە دابەزین کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٢٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.