یه‌په‌گه له‌دۆخی به‌رگریکردن ده‌رچووه‌و ده‌ستی کردووه به‌هێرش، به‌یانی ئه‌مرۆ گوندی ته‌لشه‌عیری رزگار کرد.
پاش ئه‌وه‌ی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆردومانی گوندی ته‌ل شعیریان کرد، شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هێرشیان کرد سه‌ر ئه‌و گونده که 4 کم دوره له رۆژئاوای کوبانیه‌وه‌و رزگاریان کرد‌و ئالای یه‌په‌گه‌یان لێ هه‌ڵکرد.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 له رۆژئاوا بڵاویکرده‌وه که ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش له‌و هێرشه‌دا کوژراون و یه‌په‌گه لاشه‌کانی هێناونه‌ته‌وه بۆ نیو شاری کوبانی.
ئه‌م هێرشه‌ی یه‌په‌گه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری کوبانی له‌کاتێکدایه که له‌دوێنێوه هاوسه‌نگی هێز به‌قازانی یه‌په‌گه شکاوه‌ته‌وه.