زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک ئەمە یەکەمجارە لەم مێژوودا هەڵکشانی لەو جۆرە بە خۆەوە ببینێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤  نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٢٢٢ دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێڕ بەو شێوەیە بەرزبێتەوە.

هەڵکشانی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دوێنی جیرۆم پۆڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێدەچێت ئەمساڵ ڕێژەی سوود کەم بکەنەوە.

پۆڵ ئەوەشی خستەڕوو کە ئابووری ئەمریکا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەڵاوسانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩٨) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.




PM:12:17:21/03/2024