سكاڵاكهی سهر مهلا بهختیار كشێنرایەوە
مهلا بهختیار
دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك چالاكوان و ڕۆشنبیری هەڵەبجە، لە خانەی دادی هەڵەبجە سكاڵایان لەدژی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تۆماركرد ، ئەمڕۆ سێشەممە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كێشانەوەی سكاڵاكەیان لەدژی ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕاگەیاند.
(دانا عەبدول) چالاكوانی بواری مەدەنی لەهەڵەبجە لەم بارەیەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:' كاك مەلا بەختیار لێدوانێكی دابوو ولەو لێدوانەشدا جۆرێك لەناو زراندنی بۆ هەڵەبجە پێوە دیار بوو، ئێمەش لەهەفتەی ڕابردوو كاتێكمان دیاری كرد بۆی و وتمان ئەگەر داوای لێبووردن نەكات ئەوا سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین'.
هەروەها وتی:'لەو كاتەدا داوای لێ بووردنەكەی نەكرد، بۆیە ئێمەش دوێنێ سكاڵامان پێشكەشی داواكاری گشتی كرد وهەر دوێنێش ئەو بەڕێزە لە سایتی چاودێرەوە داوایەكی لێبوردنی نوسیبوو بۆ خەڵكی هەڵەبجە و سنورەكە'.
وتیشی:' لە بەر ئەوەی كە داوای لێ بووردنی كردووە و ڕەدی ئیعتیباری كردەوە بۆ خەڵكی ئەم ناوچەیە، سكاڵاكەمان لەداواكاری گشتی دەكشێنینەوە'.
PM:04:50:14/10/2014