"چه‌ند بازرگانێكی كورد 2 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان داوه‌ته داعش"
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، كه‌چه‌ند بازرگانێكی كورد دوو هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆی ده‌بڵ كابینه‌یان كڕیوه بۆ چه‌كدارانی داعش‌و له‌به‌رانبه‌ردا نه‌وتی خاویان وه‌رگرتوه.
مه‌حمود عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به ژماره‌ی ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندوه "چه‌ند بازرگانێكی كورد دوو هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆی ده‌بڵ كابینه‌یان بۆ گروپی تیرۆریستی داعش كڕیوه‌و له‌به‌رانبه‌ردا نه‌وتی خاویان له داعش وه‌رگرتوه، ئۆتۆمبێله‌كانیشیان له‌رێگه‌ی سلێمان به‌گه‌وه گه‌یاندوه‌ته داعش”.
ئه‌و وتیشی "ئه‌وه‌نده‌ی پێمانگه‌یشتبێت، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون به‌ڵام نازانین ژماره‌یان چه‌ند كه‌سه‌و خه‌ڵكی چۆنیان تێدایه".
ئه‌و زانیاریه دوای ئه‌وه‌دێت، دۆسیه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له‌نێوان ژماره‌یه‌ك كورد‌و چه‌كدارانی داعش ئاشكرابوو، كه‌له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی پێكهێناوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌ه‌شكردوه زانیاری‌یان هه‌یه له یه‌ك رۆژ پێش جه‌چنی قوربان، بازرگانه كورده‌كان شه‌ش ته‌نكه‌ر نه‌وتی خاویان به‌هاوكاری خه‌ڵكی سه‌ربازی له‌رێگه‌ی دوبز‌و دواتر خورماتوو داقوقه‌وه هێناوه كه له‌داعش كڕدراوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه تا ئێستا پێنج كه‌سی سه‌ربازی ده‌ستگیركراون كه خه‌ڵكیان تێدایه پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه به‌ڵام هێشتا ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌وانه‌وه كاریان كردوه ده‌ستگیرنه‌كراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه ته‌نكه‌ره به‌نزینه‌كان كه‌چون بۆ داعش پاسه‌وانی كراون‌و به بازگه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تێپه‌ڕیون.
ده‌ڵێت "رێی تێناچێت سێ ته‌نكه‌ری گه‌وره‌ی به‌نزین به‌شارێكی گه‌وره‌ی وه‌كو كه‌ركوك بۆ داعش بڕوات‌و خه‌ڵكی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه نه‌بێت".
حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی له‌هه‌ریه‌كه له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش پێكهێناوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه‌یه.
PM:01:41:15/10/2014