بەپەلە.. شەڕڤانان لەكۆبانی پێشڕەوییەكی نوێیان كرد
سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەڕڤانانی یەپەگەو پەپەژە، لە رۆژهەڵاتی كۆبانی دەستیان بەسەر دوو پێگەی گرنگدا گرت كە رۆژانی رابردوو چەكدارانی داعش داگیریان كردبوو.
سەرچاوەیەكی ئاگادار نزیك لە یەپەگە بە سپی میدیای راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەگەڕەكی "كانی كوردە"، لە رۆژهەڵاتی كۆبانی شەڕڤانان هێرشیان كردوەتە سەر دوو پێگەی داعشو كۆنترۆڵیان كردوەو لەو شەڕەشدا چەندین چەكداری داعش كوژراون.
سەرچاوەكە وتی: بەم نزیكانە یەپەگە راگەیاندن لەسەر ئەو پێشڕەوییە بڵاودەكاتەوە.
پێشڕەویی ئەمرۆی شەڕڤانان لەكۆبانی لەكاتێكدایە كە بەهۆی بۆردومانەكانی شەوی رابردووی دەوروبەری كۆبانی لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانان زیاتر لە 50 چەكداری داعش كوژراونو بەدەیان كەسیشیان برینداربوون.
PM:01:50:15/10/2014