نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆده‌بێـته‌وه
نێچیرڤان بارزانی
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە لە وەزیرانی کورد لە بەغدا پێکھاتووە، سەردانی بەغدا بکات.
له‌مباره‌وه جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری کورد لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند: "سەرۆکوەزیری هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرە کوردەکانی حكومه‌تی عێراق سەردانی بەغدا دەکات و كه بڕیاره ئه‌و وه‌زیرانه له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا سوێندی یاسایی بخۆن."
کۆچەر هه‌روه‌ها وتی: "لەو سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبادی دادەنیشێت و کێشەکانی نیوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ھەروەھا وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا زیاتر کێشە سەرەکییه‌كانی وەک مووچە و دەرماڵەی خەڵک و پرسی نەوت باس ده‌كرێن."
PM:03:34:15/10/2014